ئەم 5 خواردنە ورگ پەیدا دەكەن

هەینی, 01 کانونی یەکەم 2017 08:16

 

 

لێكۆڵینەوە زانستییەكان ئاشكرایان كردووە، پەیدابوونی ورگ بە یەكێك لە هۆكارە بنەڕەتییەكان دادەنرێت بۆ دەركەوتنی لەش بە قەڵەوی.

بەپێی لێكۆڵینەوەكان، هەندێك خۆراك هەن سەرەڕای ئەوەی كالۆرییان كەمە، بەڵام ئەگەر بەردەوام بیخۆن دەبێتە هۆی ئەستووربونی سك و پەیداكردنی ورگ.

ئەم چەند خۆراكانەی خوارەوە دەبنە هۆی پەیدابوونی ورگ:

1. شووتی: ڕێژەیەكی زۆر لە (فرەكتۆز) ی تێدایەو لەش بە تەواوی ناتوانێت هەرسی بكات، مژینی ئەم جۆرە شەكرەیش بە ڕێژەیەكی زۆر لەلایەن خانەكانی لەش دەگۆڕێت بۆ چەوری، بە تایبەتیش لە ناوچەی ورگ كۆدەبێتەوە.

2. پزیشكان ئاماژە بەوە دەكەن، نابێت بڕێكی زۆر لە ماستی شیرین و بێ چەوری بەشێوەیەكی ناڕێك بخۆن، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەكی زۆر لە شەكری تێدایە لە ناو لەش دەگۆڕێت بۆ چەوری، بەمەیش ڕێگە لە توانەوەی چەوری دەگرێت و دەبێتە هۆی پەیدابوونی چەوری ورگ.

3. زۆربەی پزیشكان ئاماژە بەوە دەكەن خواردنی سەوزە كالۆرییەكی كەمی تێدایە، بەڵام لە ڕیشاڵی ئاڵۆز پێكهاتووە، وەكو ڕووەكی پیاز، كە لە ڕێژەیەكی زۆر لە (فروكتان) ی تێدایە، كە ڕێژەی ئاو لە لەشدا بەرز دەكاتەوە، دەبێتە هۆی ئەستووربونی سك.

4. برۆكلی یەكێكە لە ڕووەكە بە سوودەكان، ئەم ڕووەكە لە ڕێژەیەكی زۆر لە كاربۆهیدرات پێكهاتووە، دەبێتە هۆی دەرچوونی گازەكان و ئەستووربوونی سك.

5. فاسۆلیا پڕە لە نیشاستە، كە جۆرێكە لە ڕیشاڵەكان و توانای هەرسكردنی نییە، بۆیە دەبێتە هۆی ئەستووربوونی سك، بۆیە پێویستە فاسۆلیا ڕۆژێكی تەواو لەناو ئاو دابنرێت، دواتر بكوڵێنرێت.

 

ئـ . كـ