بیبەری تیژ بخۆن، بۆ ئەمە زۆر بەسوودە

هەینی, 01 کانونی یەکەم 2017 10:25

 

 

لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كە بیبەری تیژ چەندین ماددەی تێدایە كە بەشێوەیەكی بەرچاو ئەو نەخۆشانەی پاڵەپەستۆی خوێنیان بە‌رزە سوودی لێ‌‌ وەردەگرن، بەشێوەیەكی بەرچاویش رێژەكە كەم دەكاتەوە.

لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە، كە بیبەری تیژ مادەیەكی تێدایە بەناوی (كابساسین) كە تامی تیژی بەدەم دەدات، ئەمەش رێژەی پاڵەپەستۆی بەرز دادەبەزێنێت.

خواردنی بیبەری تیژ بۆ ماوەیەكی زۆر ڕێژەی پاڵەپەستۆی خوێن بەرز دادەبەزێنێت. كە ئەمەش لەسەر چەندین مشك تاقیكراوەتەوە.

لێكۆڵینەوەكان پێیان وایە كە چاڵاكی و كاریگەریە ئیجابیەكانی بیبەری تیژ پشت بە چاڵاككردنی دەمارە هەستیارەكان كە لەسەر دیواری دەمارەی خوێن هەیە بۆ زیادكردنی دەردانی نیتریك ئۆكسید كە ناسراوە بە پارێزگاری دەماری خوێن لە هەوكردن و كارنەكردن.

ئەمەش بەیەكەم لێكۆڵینەوە دادەنرێت كە پەیوەندی نێوان بیبەری تیژو دابەزاندنی پاڵەپەستۆی خوێنی بەرز دەخاتە روو.

 

ئـ . كـ