شیرو سیر بخۆن، ڕێگری لەم نەخۆشییە دەكات

هەینی, 01 کانونی یەکەم 2017 10:53

 

لێكۆڵینەوەكان باس لەوە دەكەن كە خواردنەوەی دوو كوپی شیر یان زیاتر، مەترسی شێرپەنجە بە رێژەی (%22) كەم دەكاتەوە، ئەوەش دوای ئەنجامدانی حەوت لێكۆڵینەوەی گرنگ هاتووە لەم بارەیەوە.

بۆ بەدەستهێنانی باشترین و زیاترین سوود واباشە رۆژانە بەلای كەمەوە دوو كوپ شیر بخۆیتەوە كە مادەی رۆن یان چەوری كەم بێت واتا (%1) ی ئەم مادەیەی تێدابێت یان شیری شەقێندراو.

لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێشدا دەركەوتووە، كە ئەوانەی ژەمی خۆراكیان دەوڵەمەندە بە مزرەمەنی چەوری كە مەبەستی مادەی (ئۆمێگا 3) یە، مەترسی شێرپەنجە تێیدا كەم دەبێتەوە ئەمەش دەكاتە (%39)، لێكۆڵەرەوەكان ئامۆژگاریان ئەمەیە كە هەفتانە بەلایەنی كەمەوە دوو ژەمی ئەو ماسیانەی روونیان هەیە بخۆین وەك ماسی سەردین و ماكریال و تونەو سەلەمۆن، هەروەها ئەمەش برێكی باشە بۆ پاراستنی دڵ.

هەروەها بۆ جارێكی تر سوودی سیر بەدەردەخرێتەوە ئەمەش لەلایەن دوو لێكۆڵینەوەی تایبەت كە تێیدا دەركەوتووە سیر رۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ لەناوبردنی خانەكانی شێرپەنجە بەڕێژەی (%31) ئەگەر بێت و هەفتانە برێكی باشی لێبخۆیت بەبێ‌ كوڵاندنی.

 

 

ئـ . كـ