بۆ ئەم 6 كەسە توور سوودی زۆری هەیە

چوار شەممە, 06 کانونی یەکەم 2017 07:19

 

 

زۆر كەس هەیە كە ڕقی زۆریان لە خواردنی توور دەبێتەوە بێ ئەوەی بزانن كە سووی چەندە زۆری هەیە، توور پڕە لە ڤیتامین كە بۆ زۆرێك لە نەخۆشیەكان چارەسەرە.

سوودەكانی توور :

1. سوودی ڤیتامینەكانی : توور ڕێژەیەكی زۆری لە ڤیتامین (A.C.K) تێدایە، كە یارمەتی پێست دەدات لە دووركەوتنەوەی لە نەخۆشیەكان، خانەكانی پێست باشتر دەكات و هەوەها هۆكارێكە بۆ گەڕاندنەوەی خانە لە ناوچووەكان.

2. سوودی ئاسن : ڕێژەی ئاسن لە ناو تووردا بوونی هەیە كە كاریگەری ئەرێنی لەسەر خوێن دروست دەكات، ئاسن یارمەتی پاراستنی خانەو قژو نینۆكەكان دەدات.

3. بۆ دابەزاندنی كێش : خواردنی توور دەبێتە هۆی لەناوبردنی كالۆری زیاد لە لەشدا.

4. بەهێز كردنی ماسوولكە : توور سەرچاوەی پڕۆتینی زۆرە، بۆیە خواردنی زۆر پێویستە.

5. كەم كردنەوەی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ و دووركەوتنەوە لە نەخۆشییەكانی دڵ، وەكو هەر سەوزەیەكی تر تووریش ڕێژەی كۆلیسترۆڵ كەم دەكاتەوەو یارمەتی دەرە بۆ دوور كەوتنەوە لەهەر كێشەیەكی نەخۆشی دڵ.

6. چارەسەی قژ : خواردنەوەی شەربەتی ڕەشی توور یارمەتی قژ دەدات بۆ گەشە كردنی ڕەگی قژو هەروەها هەڵنەوەرینی.

 

ئـ . كـ