زیانە مەترسیدارەكانی گۆشتی بەرازتان زانیوە

چوار شەممە, 06 کانونی یەکەم 2017 07:24

 

 

هەروەك زۆرێك لەخەڵكێش دەزانن كە گۆشتی بەراز لە چەند ئاینێكدا حەرام كراوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بەشێك لەخەڵكی هەر دەیخۆن بەبێ ئەوەی بزانن كە چەندین زیانی تەندروستی هەیە.

زۆرێك لەشارەزایانی بواری تەندروستی باس لەوە دەكەن كە گۆشتی بەراز یەكێكە لەوخواردنانەی كە زۆر ناتەندروستەو هیچ گونجاو نیە بۆ خواردن، ئەمەش بەهۆی ئەم هۆكارانەوەیە.

1. بەراز یەكێكە لەو گیانلەبەرانەی كە خواردنی پیس دەخوات هەر لەبەر ئەمەشە ئەو شتانەی كە بەراز دەیخوات دەبێتە ماددەی ژەهراوی لە گۆشتەكەیدا.

2. هەركات مرۆڤ گۆشتی بەراز دەخوات ماددە ژەهراوییەكانی زۆر بەئاسانی دەگوازێتەوە بۆ لەش ئەمەش كاریگەری خراپ لەسەر جەستە بەجێدەهێڵت.

3. بەپێی یەكێك لەو لێكۆڵینەوانەی كە لەسەر نزیكەی (72) بەراز كراوە، ئەوە ئاشكرا كرا كە گۆشتی بەراز جۆرە میكرۆبێكی تێدایە دەبێتە هۆی سكچون، ڕشانەوە، كۆلنج، تا، هەروەها چەندین نەخۆشی دیكە.

4. لێكۆڵەرەوان هەروەها ئەوەشیان ئاشكرا كرد كە قیمەی گۆشتی بەراز زۆر ترسناكە بەبەراورد بەهەر گۆشتێكی دیكە.

5. خواردنی گۆشتی بەراز دەبێتە هۆی سەكتەی بەشە جیاوازەكانی لەش.

6. هۆكارە بۆ توشبوونی نەخۆشیەكانی هەڵئاوسان یاخود ئاودزی پێست، ئازاری ماسولكەكان، سەرگێژان، هەروەها پیسبوونی شانەكانی لەش.

7. سەرەڕای كوڵاندنی گۆشتی بەراز كەچی ئەو بەكتریاو میكرۆبانەی كەلەلەشیدا هەیە لەناو ناچن و هەر بەزیندویی دەمێننەوە.

8. خواردنی گۆشتی بەراز بەگشتی كاریگەری خراپ لەسەر هەموو جەستە بەجێدەهێڵێت هەربۆیە هەتا پێتان دەكرێت خۆتان لە گۆشتی بەراز بەدور بگرن.

 

ئـ . كـ