ئەگەر گەرووتان ئێشی هەیە، ئەم 5 خواردنە بخۆن

پێنج شەممە, 07 کانونی یەکەم 2017 07:44

 

 

كێشەی گەروو بەهۆی هەوكردنی بەكتریاوە دەبێ كە بە شێوەی ژان و هەڵامەت و ژانە سەر ڕەنگ دەداتەوە لەسەر كەسەكە. 

جا بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی سروشتی لە دژی ئەم نەخۆشیەو دەردە بە دوور بین، هەوڵی خواردنی ئەم خواردنانەی خوارەوە بدە بۆ ئەوەی ووزەیەكی باشترمان بداتێ.

1. مۆز : میوەیەكی نەرمی وەكو مۆز یارمەتی دەرە بۆ چارەسەری گەروو، زۆر ئاسانە بۆ قووت دان بەتایبەتی كاتێ كە ژانی گەرووت هەیە.

2. گۆشتاوی مریشك : بە خواردنەوەی گۆشتاوی مریشك ئەو ڤایرۆسانەی كە لەناو گەرووتدا هەیە نامێنێ، هەوڵ بدە تێكەڵەی گۆشتاو لەگەڵ گێزەرو پیازو كەرەووزو شێلم و پەتاتە بەكاربێنی بۆ خواردن بۆ ئەوەی ووزەیەكی باشترت بداتێ.

3. شەربەتی لیمۆ : بۆ حەسانەوەی گەروو شەربەتی لیمۆ سوودی زۆری هەیە.

4. هێلكە : ئاسانە بۆ هەرسكردن و ئازاری گەروو ناهێڵێ.

5. گێزەری كوڵاو : گێزەر پڕە لە ڤیتامینات و پڕۆتین، بۆیە بە خواردنی بە شێوەیەكی كوڵاو سوودی زۆری دەبێ.

 

ئـ . كـ