لیمۆو ئاوی گەرم بخۆنەوە، ئەم 4 نەخۆشییە چارە دەكات

شەممە, 09 کانونی یەکەم 2017 05:06

 

 

ڕۆژانەت ئەگەر دەست پێ بكەی بە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ لەگەڵ ئاوی گەرم كارێكی زۆر گرنگەو سوودی خۆی هەیە، لەگەڵ ئەوەی كە خواردنەوەیەكی خۆشە بۆ تەندروستی لەش و جوانی و چاڵاكی لەش سوودی هەیە.

گرنگترین سوودەكانی ئەم تێكەڵەیە ئەمانەن :

1. بەرگری لەش بەهێز دەكات : لیمۆ پڕە لە ڤیتامین (C)، ماددەی ئاسن لە لەش زیاد دەكات و بەرگری لەش بەهێز دەكات.

2. دوور دەبی لە ژەهراوی بوون : ئاوی لیمۆ یارمەتیت دەدات كە زیاتر بچی بۆ سەرئاو، ئەمە وا دەكات كە ماددە ژەهراوییەكانی لەشت بێتە دەرەوە لە ڕێگەی میزەڵدانەوە.

3. زیادبوونی چاڵاكی لەش : خواردنەوەی دەبێتە هۆی زیاد بوونی ئۆكسجین لە ناو خوێندا، ئەمە دەبێتە هۆی زیاد بوونی ووزەو چاڵاكی لەش.

4. دەبێتە هۆی جوانی لەش : بەهۆی ڤیتامین (C) كە لەناو ئاوی لیمۆدا هەیە كاریگەری گەورەی هەیە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی پێست.

 

 

ئـ . كـ