بۆ جێگیركردنی شەكرەی خوێن، ئەم 5 خواردنە بخۆن

شەممە, 09 کانونی یەکەم 2017 05:13

 

 

نەخۆشی شەكرە یەكێكە لەنەخۆشییە بەربڵاوەكانی ئێستای جیهان، زۆر هۆكاری هەیە بۆ تووش بوون بە مرۆڤ، بەڵام ئەگەر مرۆڤیش ووریا بێت دەتوانێت خۆی لێدووربخاتەوە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە جۆرو سیستەمی خواردنەوە هەیە، لەگەڵ جوڵەو وەرزش كردن.

لێرەدا كۆمەڵێك لە جۆری ئەو خواردنانە هەیە پارێزگاری دەكات لە دیاریكردنی ڕێژەی شەكرە لە خوێندا، كە بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. چەرەزات : پێكدێت لە ڕێژەیەكی زۆری پڕۆتین و هەروەها چەوری سوودبەخش بۆ لەش، ڕێژەیەكی كەمیشی لە شەكر تێدایە، بۆیە سوودی دەبێ بۆ نەخۆشی شەكرە.

2. پرتەقاڵ : دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C) كە زۆر سوودی هەیە بۆ نەخۆشی شەكرە، جگە لەوەش ڕێژەیەكی كەمی لە شەكر تێدایە.

3. كێوی : بەگوێرەی زۆربەی لێكۆڵینەوەكان پەیوەندی ئەرێنی هەیە لە نێوان میوەی كێوی و نەخۆشی شەكرە، بە خواردنی دەبێتە هۆی دابەزاندنی ڕێژەكەی.

4. شوتی : بەهۆی ڕێژەی زۆری ئاوو كاریگەری لەسەر نەخۆشی شەكرە هەیە كە وادەكات نەهێڵێ ڕێژەی شەكر بەرز بێتە لە خوێندا، بەڵام پێویستە بەبەرنامە بخورێت.

5. كشمیش : لەگەڵ ئەوەی كشمیش ڕێژەیەكی زۆری لە شەكر تێدایە، بەڵام لێكۆڵینەوەكان باس لەوە دەكەن كە یارمەتی دەرە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی شەكر لە خوێندا

 

ئـ . كـ