ئەگەر 3 دەنكە باوی بخۆن ، بۆ ئەم 4 گرفتە سوودی هەیە

دوو شەممە, 11 کانونی یەکەم 2017 04:24

 

 

باوی یەكێكە لەو چەرەزاتانەی كە تامێكی خۆشی هەیەو سوودێكی یەكجار زۆریش بە كەسەكە دەگەیەنێ لە ڕووی تەندروستیەوە.

بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە، ئەگەر رۆژانە تەنها (3) دەنكە باوی بخۆین كۆمەڵێك سوودی هەیە.

1. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (E) : ئەگەر دەناڵێنێ بە زیبكەی گەنجێتی ئەوا یەكێكە لەو هۆكارانەی كە چارەسەرێكی باش دەبێ بۆی.

2. چارەسەریە بۆ پیرنەبوون و پێستێكی جوان : نیشانەی پیربوون دوا دەخات، لەهەمان كاتدا ڕۆنی باوی دەتوانێ ببێتە یارمەتیدەر بۆ نەهێشتنی لۆچ لەسەر ڕووخسارو پێست.

3. بۆ تەندروستی دڵ : بەخواردنی كاریگەری ئەرێنی دەبێ بۆ تەندروستی نەخۆشیەكانی دڵ و دووربوون لێی، لەهەمان كاتدا توانای هەڵمژینی چەوری لەشی هەیەو كۆلیسترۆلی زیان بەخشیش لە خوێن ناهێڵێ.

4. بۆ بەهێزكردنی توانای بیركردنەوەو توانای جەستە : توانای بیركردنەوەكان لە مێشك خەزن دەكات و بەهێزیان دەكات، لەهەمان كاتدا بەهۆی بوونی كالریبۆفلافین و مەگنیسیۆم یارمەتی زیاد كردنی تواناو بەهێزی جەستە دەدات.

 

ئـ . كـ