لەسەر گەدەی بەتاڵ، ئەم خواردنانە مەخۆن

دوو شەممە, 11 کانونی یەکەم 2017 04:26

 

 

خواردنی تەندروست لەكاتی گونجاودا دەتوانێ یارمەتیت بدات بۆ جەستەیەكی چاڵاك و لەشێكی تەندروست.

بەڵام هەندێ جۆری خواردن هەیە لەوانەیە خواردنی باش و گونجاو بن بۆ تەندروستی لەش، بەڵام لەكاتێ كە گەدەت بەتاڵەو برسیتە ئەوا خواردنیان كاریگەری نەرێنی دەبێ و هەوڵ بدە خۆت لێیان دوور بكەیتەوە لەم كاتانەدا :

1. ماست : ماست و پێكهاتەكانی تری لەم شێوەیە یەكێكن لە خواردنە بەسوودەكان و گرنگ بۆ تەندروستی، بەڵام ئەگەر لەكاتی گەدە بەتاڵیدا بخورێ ئەوا بەكتریای نوێ لەگەڵ دیواری گەدە كارلێك دەكات و كەسەكە تووشی بێزاری و دڵهەڵچوون دەكات.

2. مۆز : بەخواردنی لەكاتی گەدە بەتاڵیدا ڕێژەی مەگنیسیۆم لەناكاو بەرز دەبێتەوەو دەبێتە هۆی تێكچوونی باڵانسی نێوان كالیسیۆم و مەگنیسیۆم لە خوێن.

3. تەماتە : دەبێتە هۆی كارلێك كردنی ترشەكانی تەماتەو گەدە لەیەك كاتداو تێكچوونی جەستەی لێدەكەوێتەوە.

4. چایە : چایە ڕاستەوخۆ لە بەیانیان كارێكی باش نیە لەبەر ئەوەی كاریگەری خراپی لەسەر گەدە دەبێ، بەڵكو وا باشترە كە ئاو یان قاوە لەم كاتانەدا بخورێتەوە.

ئـ . كـ