بۆ چارەی 6 نەخۆشی ناوكە كولەكە بخۆن

دوو شەممە, 11 کانونی یەکەم 2017 06:19

 

 

ناوكە كولەكە وەك یەكێك لە خواردنەكانی چەرەزات ناسراوە، بەڵام تاكو ئێستا زۆرێك سوودی تەواوەتی ناوكە كولەكە نازانن.

بۆیە ئێمە لێرەدا گرنگترین سوودەكانی خواردنی ناوكە كولەكەتان پێدەڵێین:

1. ناوكە كولەكە بە رێژەی (%55) لە رۆن پێكدێت، (%20) لە پرۆتینی تێدایەو بە سەرچاوەیەكی سەرەكی چەوری دادەنرێت، هەروەها دەبێتە هۆی گەشانەوەی پێستەكەو پارێزگاری پێست دەكات لە سووتان.

2. رۆنی ناوكە كولەكە دادەنرێت بەو رۆنانەی كە چارەسەری باشی سوتاوی دەكات.

3. ناوكە كولەكە بە رێژەی (%60 - 50) چەوری و رۆنی جیاوازی تێدایە كە چەورییەكانی (سیسامین و سیسامۆلین) كە ئەم چەوریانە دەوڵەمەندە بە چەوری (ئاولییك) و چەوری (لینولیك)، هەروەها دەوڵەمەندە بە (لیزین) لەگەڵ (تریبتوفان و میتیونین) كە مادەیەكی گرنگە بۆ تەشەنوج و خەمۆكی.

4. ناوكە كولكە دەبێتە هۆی نزم بوونەوەی كۆلیسترۆڵ و پەستانی خوێن.

5. كولەكە دەبێتە هۆی هاوسەنگ كردنی هۆرمۆن و رووبەرووی شێرپەنجە دەبێتەوە.

6. ناوكە كولەكە دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش.

 

 

ئـ . كـ