دارچین بۆ 5 نەخۆشی بە سوودە

سێ شەممە, 12 کانونی یەکەم 2017 08:17

 

 

دەرەنجامە نوێیەكانی توێژینەوەیەكی ئەمریكی دەریخستووە، دارچین جگە لە سوودە تەندروستییەكانی، یارمەتیدەرە بۆ چاڵاككردنی پرۆسەی زیندە چاڵاكی و دواجاریش بە كارە بۆ بنەبڕكردنی قەڵەوی و دابەزاندنی كێش.

دارچین لە درەختێك وەردەگیرێت كە هەمیشە سەوزەو لە ناوچە كەمەرەییەكانی گۆی زەوی دەڕوێت و بە بۆنە خۆشەكەیی و تامە تایبەتەكەی ناسراوەو یەكێكە لەو داو و دەرمانانەی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە ئامادەكردنی خواردن و خواردنەوە جۆراوجۆرەكاندا بەكاردێت.

دارچین جگە لەوەی تام و بۆیەكی تایبەتی هەیەو خۆراكە بەهایەكی باشی تێدایە بۆ تەندروستی، دەتوانێت یارمەتیدەریش بێت لە دابەزاندنی كێشدا.

لە سوودە گرنگەكانی دارچین ... 

1. زۆر بە سوودە بۆ ئەو كەسانەی سەرمایان بووەو تووشی هەڵامەت و ئەنفلۆنزای قورس بوون.

2. ئیسراحەت بە ریخۆڵە دەدات.

3. ئاستی كۆلیسترۆلی خوێن ڕادەگرێت.

4. ئاستی ئەنسۆلینی ئەوانەش ڕادەگرێت كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە.

5. بە سوودە بۆ سووتاندنی چەوری.

زاناكان زۆر لە مێژە ئەوەیان زانیووە بوونی توخمە ئەندامی (سینامالدیهید) كە توخمە ئەندامێكی سەرەكییە لە دارچینداو بەرپرسە لە دروستكردنی تام و ڕەنگەكەی.

 

ئـ . كـ