لە 8 حاڵەت چای مەخۆنەوە !!

چوار شەممە, 13 کانونی یەکەم 2017 07:55

 

 

چایە خواردنەوەیەكی جیهانیە، خەڵك بە تەنیا یان لەگەڵ شیر دەیخواتەوە، هەندێ جار بە شەكرو هەندێ جاریش بێ شەكر، هەندێ كەس پێیان وایە سوودی چایە گەلێ زۆرە، هەندێكی تریش دەڵێن زیانی هەیە.

لە خوارەوە هەندێ لە سوودەكانی چای و هەروەها ئەو حاڵەتە نەخۆشیانەی كە چای تێیدا زیانی دەبێ دەخەینە بەرچاو.

سوودەكانی چای :

1. كەم كردنەوەی ڕەقبوونی دەمارەكان.

2. كەم بوونەوەی مەترسی تووش بوونی ئافرەت بە بەردی گورچیلە، ئەو ئافرەتانەی چای دەخۆنەوە بە ڕێژەی (%8) مەترسی بەردی گورچیلە لەلایان كەم دەبێتەو.

3. كەمكردنەوەی مەترسیەكانی لێدانی دڵ و جەڵتە.

4. كەمكردنەوەی ڕێژەی شێرپەنجەی هێلكەدان.

دووەم : زیانی خواردنەوەی چای :

لەم حاڵەتانەی خوارەوە خواردنەوەی چای زیان و مەترسی دەبێت :

1. ئەوانەی كێشەی كەم خوێنیان هەیە.

2. نەخۆشیەكانی دوودڵی.

3. كێشەكانی خوێن بەربوون.

4. ئەوانەی كێشەی دڵ و نەخۆشییەكانی پەستانی خوێنیان هەیە.

5. لەكاتی توش بوون بە نەخۆشی شەكرە.

6. حاڵەتی سكچوون.

7. قۆڵۆنی توڕەبوون.

8. ڕووشانی ئێسكەكان.

 

ئـ . كـ