زانیوتە خاس بۆ ئەم نەخۆشییە زۆر بە سوودە

پێنج شەممە, 14 کانونی یەکەم 2017 07:30

 

 

زۆرێك لە خەڵكی لەكاتی ئامادەكردنی زەڵاتە خاسیش دەكەن بە یەكێك لە پێكهاتەكان بۆ ئامادەكردنی، لە پێناو تامێكی خۆش و هەروەها دەوڵەمەندكردنی جۆری زەڵاتەكە.

لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا ئەمە ئاشكرا كراوە، كە خاس یەكێكە لەو جۆری سەوزانەی كە پێكهاتەی زۆری ڕیشاڵی تێدایە، هەروەها ئاوێكی زۆریش لە پێكهاتەكەیدا بوونی هەیە كە یارمەتی ئاسان كردنی كرداری هەرس و چاڵاك كردنی دەدەن، ئەمە جگە لە ئاسان كردن و دەردانی پاشەڕۆ زۆر بە ئاسانی بۆ ئەو كەسانەی دەناڵێنن بە كێشەی قەبزی درێژ خایەن.

لەلایەكی ترەوە خاس هۆكارە بۆ دابەزینی كێش ئەویش بەهۆی بوونی ئەو ڕیشاڵەی زۆرەی تێیدایەتی كە دەبێتە هۆی كەمتر هەستكردن بە برسی بوون و ئارەزووی خواردن.

 

ئـ . كـ