لەبەر ئەم 6 هۆكارە تووشی رۆماتیزم دەبین

پێنج شەممە, 14 کانونی یەکەم 2017 07:56

 

 

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكان، ڕۆماتیزم بەهۆی هێرشی ئامێری بەرگری بۆ سەر شانەكانی دەوروبەری جومگەكانەوە دروست دەبێت، بەڵام تاكو ئێستا زاناكان نەیانتوانیوە هۆكاری ئەم كێشەیەی ئامێری بەرگری بدۆزنەوە، بەڵام هەندێ هۆكاریان دەست نیشان كردووە كە لەوانەیە ببنە هۆی تووش بوون بە ڕۆماتیزم لەوانە ئەمانەی خوارەوە:

1. ئافرەتان زیاتر تووشی ڕۆماتیزم دەبن وەك لە پیاوان.

2. ڕۆمانتیزم لە هەموو تەمەنێك تووشی مرۆڤەكان دەبێت، بەڵام لە نێوان تەمەنەكانی (60 – 40) ساڵی حاڵەتەكەی زیاترە.

3. كەسێك كە لە خێزانێك تووشی ئەم نەخۆشیە هاتبێ، لەوانەیە كەسی نێزیكیشی تووشی ببێت.

4. جگەرەكێشان لەوانەیە ببێتە هۆی تووش بوون بە ڕۆماتیزم.

5. قەڵەوی و كێش زۆری هۆكاری تری تووش بوونن بەم نەخۆشیە.

6. تووش بوونی كەسێك بە سەرماو شێداری.

 

ئ