ئەوانەی كێشەی هەرسیان هەیە، ئەم میوەیە كەم بخۆن

یەک شەممە, 17 کانونی یەکەم 2017 07:29

 

 


توێژەران دەڵێن، قەیسی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (ABC) كە سوودێكی گەورە بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
بەهۆی ئەوەی میوەی قەیسی میوەیەكی چاڵاكەو لە كاتی خواردن خێرا هەرس دەبێت، بەڵام بۆ ئەوانەی كە كێشەیان لە كۆئەندامی هەرسدا هەیە كەمێك ماندویان دەكات.
هەروەها بۆ كەم خوێنی بەسوودەو دەمار بەهێز دەكات و ئارەزووی خواردن زیاد دەكات، بۆ سكچوونیش باشەو دەمارەكان هێور دەكاتەوە، هەروەها دەردانی ئارەقە كەم دەكاتەوەو گەشە لە منداڵاندا زیاد دەكات و قەبزی ناهێڵێت بۆ بەساڵاچوان و لاوانیش سوودێكی رادەبەدەری هەیە.
دكتۆر (لۆكلێرك) دەڵێت، خواردنی قەیسی دەرمانی كەم خوێنییەو هەر (100) گرام لە قەیسی (%45) پێویستی لەش لە ووزە لە ڕۆژێكدا دابین دەكات، هەروەها (%8) لە ڤیتامین (C) ی و (%6) بی و (%3) بی یەكی تێدایە.
لەبەر ئەوەی قەیسی دەوڵەمەندە بە شەكرو بەهایەكی خۆراكی باشی هەیە لەگەڵ زیاتركردنی توانای بەرگری لەش دژی نەخۆشییەكان، چاویش بەهێز دەكات.
خواردنی قەیسی بۆ ئەوانەیش كە وەرزش دەكەن گرنگەو بۆ ژنانی دووگیانیش سوودەكەی زۆر زۆرە.