بزانە شۆربایەكان چ سوودێكیان بۆ تەندروستی هەیە

پێنج شەممە, 28 کانونی یەکەم 2017 07:59

 

 


زۆر جار هاوڵاتیان بۆ خواردنێكی سووك و خۆش پەنادەبەنە بەر شۆربا، بەهەموو جۆرەكانی، ئەوەش بەتایبەتی بۆ وەرزی سارد سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی.

1. شۆربای كەرەوز : كێشەو ئازارەكانی باداری و رۆماتیزم كەمدەكاتەوەو ئارەزووی خواردن دەكاتەوەو كۆكە ناهێڵێت و خوێنیش پاك دەكاتەوە.

2. شۆربای قارچك : سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەكات و بەرزی كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت و مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار كەمدەكاتەوە.

3. شۆربای سپێناخ : مرۆڤ لەنەخۆشی شێرپەنجەو نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار دەپارێزێت و بۆ كەم خوێنیش بە سوودە، هەرسكردن ئاسان دەكات و كۆلیسترۆڵی بەرز دادەبەزێنێت و مێشك بەهێز دەكات.

4. شۆربای ماسی : ڕێگە لە ئیفلیجی و نەخۆشی دڵ دەگرێت، بۆ كۆلیسترۆڵ و نەخۆشانی شەكرە زۆر بەسوودەو ئێسكەكانیش بەهێز دەكات.

5. شۆربای برۆكلی : سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەكات و مرۆڤ لە شێرپەنجەیش دەپارێزێت.

6. ئاوی مریشك و ئاوی گۆشت : وزە دەبەخشنە جەستەو دڵ لە فشارو سەكتە دەپارێزێت.

7. تەماتە : بەهۆی هەبوونی مادەی (لیكۆبین) مرۆڤ لە شێرپەنجە دەپارێزێت، كۆلیسترۆڵ و شەكرەی خوێن بەشێوەیەكی یەكسان رادەگرێت.

8. خواردنی شۆربای سەوزە بە سوودە بۆ نەهێشتنی قەبزی و سەكتەی دڵ.

9. نیسك : سەرچاوەی باشە بۆ تەندروستی دڵ و دەمار، قەبزی ناهێڵێت، وزە دەبەخشێتتە جەستەو ماندوێتی لەناودەبات و فشاری خوێنی بەرز دادەبەزێنێت.

 

ئـ . كـ