ئەم كەسانە گوڵە بەڕۆژە بخۆن

هەینی, 29 کانونی یەکەم 2017 15:42

 

 

گوڵە بەڕۆژە یەكێكە لەو گوڵانەی كە زۆرترین تۆوی تێدایە كە سوودی زۆری هەیە بۆ هەموو ئەندامەكانی لەش، زۆر بە ئاسانیش دەتوانین بەدەستی بهێنین و كۆمەڵێك سودی زۆر گرنگی هەیە بۆ مرۆڤ.

چەند سودێكی تر گوڵە بەرۆژە بزانن:-

1. گوڵە بەرۆژە دەبێتە هۆی بەهێز كردنی هەستی بینین.
2. ئەگەری توشبوون بە هەستیاری كەمدەكاتەوە.
3. نینۆكەكان بەهێز دەكات و ناهێڵێت تووشی شكان ببن.
4. گوڵە بەڕۆژە سنگ لە بەڵغەم پاك دەكاتەوە.
5. سوودی بۆ سیەكان هەیەو ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە، ئەمەش بە تایبەت بۆ كەسانی جگەرە كێش.
6. گوڵە بەڕۆژ بڕێكی زۆر چەوری تێدایە، ئەمەش وایكردووە زەیتی لێدەربهێنرێت و زەیتەكەی لە ئامادەكردنی خۆراكە جۆر بەجۆرەكانی ڕۆژانەدا بەكاربهێنرێت.
7. توێژینەوە پزیشكیەكان باس لەوە دەكەن، چەوری گوڵەبەرۆژە چەورییەكەی زیان بەخش نییە، بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆلی زیان بەخش لە خوێندا.
8. كۆنتڕۆڵی لە ناوبردنی خانەكان دەكات، بۆیە ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێ بۆ قەدەغەكردنی نەخۆشی شێرپەنجە، چونكە تۆوی گوڵە بەڕۆژە سەرچاوەیەكی باشە بۆ سیلینیۆم كە شەڕ دەكا دژی شێرپەنجە.
9. ماددەی كانزایی تەندروستی بۆ ئێسك تێدایە، ئێسكەكان پێویستیان بە مەگنیسیۆم و مس هەیە بۆ ئەوەی بە بەهێزی بمێننەوە، تۆوی گوڵە بەڕۆژەش هەردوو ماددەی تێدایە.
10. هێمن كەرەوەیە، مەگنیسیۆمی گوڵە بەڕۆژە كاریگەری لەسەر هێور كردنەوەی دەمارەكان هەیە، بۆیە بە ئاسانی دڵە ڕاوكێ كەم دەكاتەوەو وا دەكات زیاتر هێمن بین.
11. پێست درەوشاوە دەكات، ئەمە بە هۆی ڤیتامین (E)، كە پێست دەپارێزێ و درەوشاوەی دەكات.