ئەگەر پێشی خەوتن سیر بخۆین، ئەم سوودانە دەبێت

هەینی, 29 کانونی یەکەم 2017 16:41

 

 

زۆرجار باس لە خواردنی رووەكی سیر دەكرێت، لەكۆنەوە ئەم رووەكە چارەی چەندین نەخۆشی بووە، زۆر سوودی گرنگی هەبووە، لەبەر بۆنەكەی لەهەموو كاتێكدا ناخورێت، بەڵام بە وتەی شارەزایان ئەگەر پێشی خەو بیخۆین كۆمەڵێك سوودی هەیە كە بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. خواردنی سیر دەبێتە هۆی لەناو بردنی خانەی نەخۆشی شێرپەنجەو بەرگری لەشیش لەو نەخۆشیە بەهێز دەكات.

2. خواردنی سیر دەبێتە هۆی چارەسەركردنی قورگی مرۆڤ و پاراستنی لە حەساسیە.

3. خواردنی سیر دەبێتە هۆی كۆنترۆڵكردنی فشاری خوێن.

4. خواردنی سیر مرۆڤ لە نەخۆشی دڵ دەپارێزێت، هەروەها ماددەی كولیسترۆڵ لەناو لەشی مرۆڤ رێك دەخات و لە نەخۆشیەكان دەیپارێزێت.

5. خواردنی سیر مرۆڤ دەپارێزێت لە هەموو ژەهراوی بونێك، هەتا لەو ئاژەڵانەی كە بە ژەهرن و لە كاتی پێوەدان مرۆڤ ژەهراوی دەكەن، بۆیە سیر بە چارەسەری پزیشكی بەپەلە دێتە هەژمار كردن.

6. سیر شەكرەی مرۆڤ رێك دەخات و خواردنی رۆژانەی دەبێتە هۆی پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشی شەكرە.

7. سیر كاریگەری گەورەی لەسەر سێكس هەیەو پیاویش لە نەزۆكی بە دوردەخاتەوە.

8. تێكەڵكردنی سیر لەگەڵ رۆنی زەیت، پاشان خواردنی، گوێچكەی مرۆڤ لە هەوكردن دەپارێزێت و ئەوانەی ئەو نەخۆشیەشیان هەیە چارەسەر دەكات.

 

ئـ . كـ