لەگەڵ ئەوەی خواردنە، ئەم 5 خواردنە مەشۆنەوە

یەک شەممە, 31 کانونی یەکەم 2017 06:57

 

 

شارەزایانی خۆراك ئاماژەیان بە پێنج خۆراك كردووە كە نابێت بشۆردرێنەوە، شۆردنەوەیان دەبێتە هۆی زیادبوونی بەكتریاو بڵاوبوونەوەیان.

1. شتنەوەی هێلكە پێش خستە بەفرگر یاخود پێش بەكارهێنانی زیان بەخشە، ئەو مادەی كە بە هێلكەكەوەیە ڕێگری دەكات لە بڵاوبوونەوەی بەكتریا بە شۆردنەوەی ئەو مادەیە لادەچێت، بوار دروست دەكات بۆ كۆبوونەوەی بەكتریای زیان بەخش لەسەر هێلكەكە.

2. شتنەوەی مریشك وادەكات مریشكەكە بەكتریا هەڵبگرێت بەتایبەتی سالـمۆنێللا ئەم بەكتریایە لە چواردەوری چێشتخانەو ئەو قاپانەی كە بەكاردەهێندرێت بڵاوە، هەر بۆیە پێویستە ڕاستەوخۆ لەسەر ئاگرێكی بەتین بكوڵێندرێت لەم ڕێگەیەوە دەتواندرێت هەموو ئەو بەكتریایانە لەناوببرێت كەبە مریشكەكەوەیە، هەندێك لە شارەزایانی خۆراك پێیان باشە مریشك دووجار بكوڵێندرێت جاری یەكەم كە كوڵێندرا ئاوەكەی لێ بڕێژرێت، جاری دووەم ئاوێكی پاكی تێبكرێت و بكوڵێندرێت.

3. گۆشتی سور نابێت بشۆردرێتەوە، چونكە بەكتریا هەڵدەگرێت.

4. شتنەوەی مەعكەرۆنە بەهیچ جۆرێك گونجاو نیە، شتنەوەی هۆكارە بۆ لەدەستدانی ئەو مادەی كە پێوەیەتی بۆ وەرگرتنی تامی خۆراكەكان، بەڵام ئەگەر بۆ زەڵاتە بەكارهێندرا ئەوا دەتواندرێت لە پاش كوڵانی بشۆردرێتەوەو لە دواییدا بكرێتە زەڵاتەكەوە.

5. لەگەڵ ئەوەی قارچك خۆڵێكی زۆری پێوەیە، بەڵام زۆر شتنەوەی زیانبەخشە، دەبێت بەخێرایی بشۆردرێت و نابێت زۆر لە بەر ئاو بهێڵدرێتەوە، لە دوایدا دەبێت بە كلێنس وشكبكرێتەوە، چونكە قارچك یەكێكە لەو خواردنانەی زوو خراپ دەبێت و لینجیەكەی لەدەست دەدات.

 

ئـ . كـ