واز لە 6 خو بهێنە، گورچیلەكانت باش دەبێت

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 06:09

 

 

1. زیادەڕەویكردن لە خواردنی پڕۆتینی ئاژەڵی: پڕۆتین گرنگیەكی زۆری هەیە لە دروست بوون و چاكردنی شانەكان، بەڵام زیادەڕەویكردن لە خواردنی پڕۆتینی گۆشتی سور بەگشتی زیان بە گورچیلەكان دەگەیەنێت و گرفت بۆ كارەكانی بە تێپەڕبوونی كات دروست دەكات هەندێك جاریش هۆكارە بۆ لەناوچوونی.

2. كەم خەوی یاخود شەونخوونی كردن: كاتێك مرۆڤ بە شێوەیەكی تەواو دەخەوێت واتای ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ گورچیلەكان كە شانە لەناوچووەكان چاكبكاتەوە، ئەم كردارە لە كاتژمێرەكانی سەرەتای نوستندا دەستپێدەكات، بۆیە كەم خەوی یاخود درەنگ خەوتن واتای ئەوەیە گورچیلە هەر ئیش دەكات و ئەو دەرفەتەشی بۆ ناڕەخسێت شانە لەناوچوەكان چاكبكاتەوە.

3. خراپ بەكارهێنانی حەب: حەبە چارەسەریەكان دادەندرێت بە یەكێك لە دوژمنە دڕندەكان بۆ گورچیلە بەتایبەتیش هێوركەرەوەی ئازار، چونكە ئەو ماددە نیشتوەی كە لە لەشدا بەجێی دەهێڵێت بەقورسی لەلایەن گورچیلەوە پاكدەكرێتەوە، بۆیە پێویستە زیادەڕەوی لە خواردنیاندا نەكرێت و لە كاتی بەكارهێنانیشیاندا ئاوێكی زۆر بخورێتەوە.

4. خوێی چێشت: بەكارهێنانی خوێ بە ڕادەیەكی زۆر هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن بەمەش بارگرانی لەسەر كاری گورچیلەكان دروست دەكات، پزیشكان ئامۆژگاری دەدەن بە بەكارهێنانی خوێ بە ڕێژەیەكی كەم لە خواردندا كە بڕەكەی لە (5) گرام زیاتر نەبێت.

5. چوون بۆ تەوالێت: هەندێك كات لەبەر هەر هۆكارێك بێت چوون بۆ تەوالێت پشتگوێ دەخرێت ئەمەش قورسایی زیاتر لەسەر میزەڵدان دروست دەكات و دەبێتە هۆی توشبوونی مرۆڤ بە میزە چوڕكێ یاخود دروستبوونی بەردی گورچیلە، بەردەوامبوونیش لەسەر ئەم كارە گورچیلە دووچاری لەناوچوون یاخود سست بوون دەكات.

6. كەمی ڤیتامین و كانزا لەلەشدا: گورچیلە بۆ ئەوەی بەباشی بمێنێتەوەو كارەكانیشی بەباشی ئەنجامبدات پێویستی بە بە ڤیتامین و كانزا هەیە بەتایبەتیش ڤیتامین (B6) و مەگنیسیۆم، كەمیان دادەندرێت بەیەكێك لە هۆكاراكانی سست بوونی گورچیلە، بەم هۆیەشەوە پزیشكان ئامۆژگاری دەدەن بە خواردنی ڕێژەیەكی زۆر لە سەوزەو میوە.

كوردسات

 

ئـ . كـ