بەم ڕێگەیە ئافرەتان كێشيان زیاد دەبێت

پێنج شەممە, 11 کانونی دووەم 2018 06:22

 

 

توێژینەوەییەك هۆشداریدا بەوەی كە ئەو ئافرەتانەی خەمۆكیان هەیە، ئەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشیان.

توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆران ئەنجامدراوەو تێیدا باسی لەوەكردووە، خەمۆكی بوون هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێشی ئافرەتان، هەروەها توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە خواردنی رۆژانە كە زۆربەی ئافرەتان لە كاتی خەمۆكیدا وا هەست دەكەن برسیانە پەنا دەبەنە بەر خواردنێكی زۆر كە رێژەی پلە گەرمیەكەی رەنگە بگاتە (520) پلەی گەرمی رۆژانە ئەمەش وا دەكات كە كێشیان بەرز ببێتەوە، بەتایبەتی هەمبەرگر كە پلەی گەرمیەكەی دەگاتە (492) كە ئەمش زیانێكی زۆر دەگەیەنێت بە ئافرەتان لەكاتی خواردندا.

لەلایەكی تری توێژینەوەكە ئاماژە بەوەكراوە كە پیاوانیش لەكاتی وەرسبووندا پەنا دەبەنە بەر بەكاربردنی خواردن كە رێژەی پلەی گەرمی تێیدا دەگاتە (650)، بۆیە توێژینەوەكە هۆشداریدا بۆ ئافرەتان كە پێویستە لەكاتی وەرس بوون زۆر پەنا نەبەنە بەر بەكاربردنی خواردن، چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشیان.

 

 

ئـ . كـ