خەیار 7 سوودی گرنگی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە

پێنج شەممە, 11 کانونی دووەم 2018 06:30

 

 

ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانستی دەربارەی خەیار ئەوەی دووپات كردۆتەوە، كە شەربەتی خەیار سەرچاوەی سوود بەخشیە بۆ لەش.

ئەم توێژینەوەیە ئاماژەی بەوەدا كە خواردنەوەی شەربەتی خەیار كۆمەڵێك سوودی هەیە.

1. شەبەتی خەیار دەبێتە هۆی چارەسەرێك بۆ رێكخستنی پلەی یەكسانی ترشی لە دوانزە گرێ و گەدە.

2. چارەسەری كێشەی هەرس دەكات لە گەدەدا.

3. هەروەها یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ لە لەش.

4. گەدە دەپارێزێت لە تووشبوون بە برینی گەدە.

5. یارمەتی دەرێكی باشی هەرسكردنی خۆراك و خێرایی جولەی خۆراكە لە گەدەو دوانزە گرێ.

6. خەیار دەبێتە هۆی پاراستنی مرۆڤ لە تووش بوون بە نەخۆشی رۆماتیزم.

7. یارمەتی دەرێكی باشە بۆ چاڵاكی خانەكانی لەش بە گشتی.

 

ئـ . كـ