دایكان بەم شێوەیە خواردن بە منداڵەكەتان مەدەن

هەینی, 12 کانونی دووەم 2018 07:04

 

 

توێژینەوەیەك ئەوەی روونكردۆتەوە، كە زۆر لێكردن لە منداڵ بۆ خواردنی خۆراك زیان بە منداڵەكە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی ئەوەی كە منداڵەكە دووچاری كەم و كورتی خۆراكی ببێت و زۆر پشت نەبەستێت بە خۆراك، چونكە لە رێگەی زۆر لێكردنەوە پێی دەدرێت یاخود چاودێری كردنی منداڵە بە شێوەیەكی توند بۆ ئەوەی خۆراك بخوات بە هەمان شێوە زیانی پێدەگەینێت و ئەگەری ئەوەی هەیە لەم كاتانەدا منداڵەكە تووشی بارێكی نادروستی دەروونی ببێت و خۆراك نەخوات.

لەلایەكی تر توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە، كە چاودێریكردن بە شێوەیەكی توندو بەهێز زیان گەیەنەرە بە منداڵەكە پێویستە بە هەموو شێوەیەك دایك و باوكان لەم كارە بە دوور كەونەوە لەلایەكی تر ئاماژەیان بەوەدا كە پێویستە بە شێوەیەكی زۆر هێمنانە بەردەوام بن لەسەر پێدانی خواردن بە منداڵ.

هەروەها توێژەران ئەوەیان روونكردۆتەوە، كە نابێت زیادەرۆیی بكەن لە پێدانی خۆراك و ناش بێت پشت گوێی بخەن بۆیە بە سیستەمێكی رێك و پێك كاربكەن و دایكان نابێت لە كاتێكدا كە منداڵەكە هەست بە برسیەتی نەكات خۆراكی پێ بدەن، چونكە دەبێتە هۆی توش بوون بە كەم و كورتی و لەبەر چاو كەوتنی خواردن لای منداڵ.

 

ئـ . كـ