بەم 5 ڕێگەیە چەوری جەستەت كەمبكەوە

دوو شەممە, 15 کانونی دووەم 2018 06:10

 

 

لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كە پێوانەی سەلامەتی تاكەكان لە ڕووی چەوری لەشەوە ئەنجامێكی بڵاوترو زیاتری هەیە لە بەرامبەر كێشی لەش، لێكۆڵەران دەریانخستووە كە كەسەكانی بە كێشی ئاسایی و زۆری ڕێژەی چەوری (%20) بۆ ژنان و (%30) بۆ پیاوان لەوانەیە ببێتە هۆی مەترسی بە توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و درێژخایەنەكان. 

لێكۆڵەران چەند ڕێگەیەكی ئاسانیان باس كردووە بۆ دابەزاندنی ڕێژەی چەوری لەش، كە بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. كاتێكی كەمتر دانێن بۆ دانیشتن و سەیركردنی تەلەفزیۆن :
لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە، ئەو كەسانەی زیاتر لە (5) كاتژمێر تەرخان دەكەن بۆ سەیركردنی تەلەفزیۆن زیاتر ڕووبەڕووی كۆبوونەوەی چەوری دەبنەوە لە بەشەكانی لەشیاندا.

2. خواردنی زەڵاتە بە درێژایی ڕۆژ :
لەوانەیە ئارەزوومەندانی سەوزەواتیش خۆیان بەدووربگرن لە خواردنی زۆر سەوزە، بەڵام دەبێت بزانن كە خواردنی زەڵاتە زیاتر لە (7) جار لە هەفتەیەكدا یارمەتیەكی زۆری سوتاندنی چەورییەكانی لەش دەدات.

3. خۆ پاراستن لە خواردنی خواردنە ئامادەكراوەكان :
لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە، لە هەفتەیەكدا زیاتر لە (6) جار خواردنی خواردەمەنیە ئامادەكراوەكان دەبێتە هۆی قەڵەوبوون، هەوڵبدەن خۆتان بە دووربگرن تەنانەت لە خواردەمەنییە ڕیستۆرانتیەكان بە تایبەت خواردنە خێراكان.

4. دابەزاندنی پەستان (سترێس) :
سترێس دەبێتە هۆی بەهێزكردنی چەوری لەش، كاتێك ڕووبەڕووی كێشەیەك دەبیتەوە باشتر وایە بە پیاسەكردن و ئەو كارانەی كە ئارەزوویان دەكەیت و كۆبوونەوە لەگەڵ هاورێكانتدا ئەو پەستانە لە خۆت دوور بخەیتەوە، چونكە لە ماوەیەكی درێژدا كاریگەرییەكی زۆری دەبێت لە دروستكردن و پتەوكردنی چەوری لەشدا.

5. خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی ئۆمێگا 3 :
وەك ماسی، ماسی توونە، گوێز وە یان هێلكە كە یارمەتی ڕاگیركردنی ڕێژەی گونجاوی چەوری دەدات لە لەشدا، هەوڵبدەن كە بەرنامەیەك دابنێن بۆ ئەوەی لە ژەمەكانی ڕۆژانەدا یەكێك لە خۆراكانە بەكاربهێنن بە تایبەت ماسی.

 

ئـ . كـ