شێلانی ژێر پێ‌ بۆ 12 نەخۆشی سوودی هەیە

پێنج شەممە, 18 کانونی دووەم 2018 05:52

 

 

زۆرجار لە كۆنەوە باسی شێلانی بنی پێكان كراوە كە بۆ چارەی كۆمەڵێك نەخۆشی سوودی هەبووە.

سوودی شێلانی ژێر پێیەكان بۆ تەندروستی گشتی بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. ئەگەر پشت ئێشەت هەیە.

2. ئەگەر پەستانی خوێنت بەرزە.

3. ئەگەر دڵت خێرا لێدەدات.

4. ئەگەر رانەكانت ئێشی هەیە.

5. ئەگەر زمانت رەنگی گۆراوە.

6. ئەگەر گورچیلەكانت ئێشی هەیە.

7. ئەگەر خەوت كەم بۆتەوە.

8. ئەگەر خەوت خۆش نییە.

9. ئەگەر تورەو دەمارگیری.

10. ئەگەر دەستت یان شوێنێكت سڕ دەبێ.

11. ئەگەر ئیشتیهات بۆ خواردن نییە.

12. ئەگەر هەر ئازارێكی كاتی لە لەشتدا هەیە.

بە شێلانی ژێر پێ لە هەر ئانوساتێكی ماندووبون یاخود هەست كردن بە ئازار یاخود وەستان لەسەر پێیەكان بۆ ماوەی درێژ، ئەوا ژێر پێكانتان شێلانی بۆ بكەن، بەڵام بەرێگەی دروست، واتە كەسی پێویست دەبێت لەسەر پشت راكشێت پێكانی بە گۆشەی (35 – 25) بەرز بكاتەوە.

ئەو كەسەی پێی دەشێلێت دەبێت سەرەتا لە خواروی ژێر پێ دەست پێبكات هێواش هێواش بیشێلێت تا پەنجەكانی پێ ئەگەر لە كاتی شێلان زەیتی زەیتون بەكار بهێندرێت ئەوا سودی كاریگەری زیاترە.

تێبینی:

جگە لەشێلان دەتوانرێ بەپارچە تەختەیەك لەبنی پێیەكانت بدەی هەتا سڕدەبێ و ئەو كات بەتەواوەتی هەست بەئارامی دەكەی. 

 

ئـ . كـ