بەم تێكەڵە سروشتیانە پێستی دەم و چاوت سپی بكەوە

دوو شەممە, 12 شوبات 2018 06:11

 

 

لە ئێستادا زۆر ڕێگە هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت كاریان لەسەر بكەین تاكو بەشێوەیەكی سروشتی چارەی ئەو گرفتە تەندروستیانە بكەین كە رووبەروومان دەبنەوە.

یەكێك لەو گرفتە تەندروستیانە، پەڵەی دەم و چاوە، كە بەشێوەیەكی گشتی كەسانێكی زۆر بەدەستییەوە دەناڵێنن، بۆ چارەی ئەم گرفتە چەند ڕێگەچارەسەرێك هەیە، كە بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. ماست : كاریگەریەكی زۆری هەیە لەسەر پێست و ڕۆژانەو بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك دەتوانیت ماست بدەیت لە پێستی دەم و چاوت تاوەكو ببیتە خاوەنی پیستێكی سپی و بریقەدار، هەروەها ڕۆژانە بەكارهێنانی تێكەڵەی یەك كەوچكی گەورە لە ماست لەگەڵ یەك كەوچكی بچووك لەهەنگوین كاریگەری تەواوی هەیە لەسەر ڕۆشنكردنەوەی پێست.

2. بە بەكارهێنانی تێكەڵەی یەك كەوچكی گەورە لە هاڕاوەی توێكڵی پرتەقاڵی وشك لەگەڵ یەك كەوچكێكی گەورە لە ماست ڕزگارت دەبێت لە پەڵەی سەرپێست و هەموو پێستت یەك ڕەنگ وەردەگرێت.

3. ڕۆژانە دەتوانیت هەنگوین بەكاربهێنیت بۆ ماوەی (5) خولەك پاشان بەئاوی شلەتێن بیشۆیت، هەنگوین دەبێتە هۆی لەناوبردنی پێستی مردوو و بەهۆیەوە دەبیتە خاوەنی پێستێكی نوێ و بریقەدار.

4. هەفتەی یەك بۆ دوو جار دەتوانیت تێكەڵەی (3) كەوچكی بچووك لە لیمۆ و یەك كەوچكی بچووك لە هەنگوین لەگەڵ یەك كەوچكی گەورە لە ماست بەكاربهێنیت بۆ بوونی پێستێكی جوان و سپی.

 

ئـ . كـ