جیاوازی نێوان گۆشتی ماسی و گۆشتەكانی تر بزانن !!

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 06:10

 

 

جیاواز لە گۆشتەكانی تر، گۆشتی ماسی بڕێكی زۆر لە ترشە چەورییە ناتێرەكانی لە خۆیدا كۆكردۆتەوە كە بەجۆری (ئۆمێگا 3) ناسراون.

ئەو رۆنانەی كە رێژەی ترشە چەوری ناتێریان زۆرترە، لە رووی تەندروستیەوە زیانیان بۆ دڵ و دەمارەكانی لاشەی مرۆڤ كەمترە، سەرباری ئەوەی كە رێژەی ترشە چەورییە ناتێرەكان لە رۆنە رووەكییەكاندا زیاترە تا رۆنە ئاژەڵییەكان، كەچی هێشتا تەندروسترین گۆشت لە نێو گۆشتی گیانداراندا گۆشتی ماسییە.

لەلایەكی ترەوە ترشە چەورییەكانی ناو گۆشتی ماسی رۆڵێكی گرنگ دەبینین لە گەشەسەندنی كۆئەندامی دەماری منداڵ، تەندروستی مێشك تەنانەت لە ئەگەری كەمبوونەوەی ئەم ماددانە لە كاتی منداڵیدا بۆی هەیە ئەو كەسە لە تەمەنی گەورەییشدا توشی سستی چاڵاكییەكانی مێشك و لاشە ببێت.

توێژینەوە زانستییەكان دەریان خستووە، كە بەكارهێنانی ماسی لەلایەن پێگەیشتووانەوە رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە پاراستنی تەندروستی دڵ و دەمارەكاندا، لەراستیدا زانینی ئەوەی كە رێژەی ترشە چەورییەكان لە رۆنی ماسیدا زۆر لەو رێژەیە زیاترە كە لە شیری دایكدا هەیە، بەسە بۆ ئەوەی تێبگەین كە گۆشتی ماسی چەند گرنگە.

بۆیە گەر دەتەوێ جەستەیەكی تەندروستتان هەبێت, ئەوا ئامۆژگاریتان دەكەین بەوەی كە گۆشتی ماسی لە ژەمە خۆراكییەكانتاندا زیاتر بكەن، بەڵام لە كاتی كڕینی وریای ئەوە بە ماسییەكە تازە بێت.

سە‌رچاوە، چی ؟ بۆچی ؟ چۆن ؟

 

ئـ . كـ