چەند ڕێنماییەك بۆخۆپاراستن لەپەتای ئەنفلۆنزا لەكوریو بزانە

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 08:26

 

پسپۆڕانی بواری تەندروستی مرۆڤ هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان لەشێوازەكانی خۆپارستنیان لە نەخۆشی پەتای ئەنفلۆنزاو ڕایدەگەیەنن: لەڕێگای ئەم ڕێنمایانەی خوارەوە هاوڵاتیان دەتوانن خۆیان بپارێزن لە مەترسییەكانی پەتای ئەنفلۆنزا:

 

1/ لەپاش كۆكەو پژمین، دەستەكانت بشۆ بە بەكارهینانی ئاو و شامپۆ بۆ ماوەی 20 چركە.

 

2/ نێوانی تۆ و كەسی توشبوو یاخود گومانلێكراو بە ئەنفلۆنزا، دەبێت زیاتر لە یەك مەتر بێت.

 

3/ دەست مەدە لە دەردراوەكانی لەشی كەسی توشبوو بە ئەنفلۆنزا وەك ( خوێن ، لیك ، ...هتد ).

 

4/ بەكارنەهێنانی كەل و پەلی تایبەتی كەسانی دیكە وەك ( خاولی، لفكە، گوێزان ...هتد ).

 

5/ لەكاتی كۆكەو پژمیندا، كلینێكس بەكاربهێنە تا كەسەكانی نزیكت پارێزراو بن.

 


6/ كاتی هەستكردن و توشبوونت بە ئەنفلۆنزا، بەزوویی سەردانی ناوەندە تەندروستییەكان بكە.

 


7/ هەوڵبدە دووربكەویتەوە لە شوێنە جەنجاڵ و قەرەبالغەكان.

 


8/ دووربكەوە لە تەوقەكردن و ماچكردن و لەباوەشگرتنی یەكتر.

 

 

سەرچاوە/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

س ب