پەیوەندی گریان و خەوت زانیوە !!

دوو شەممە, 19 شوبات 2018 06:18

 

 

 

گریان دادەندرێت بە یەكێك لە هەستە سروشتیەكانی مرۆڤ، كە لە دەربڕینی خۆشی یاخود ناخۆشیدا هەندێك جار مرۆڤ دەگری.
فرمێسك چەند جۆرێكی هەیە لەوانەش:

1. ئەو فرمێسكەی كە بەهۆی ئەو كردارانەی كە لە ژیانی ڕۆژانەدا ئەنجامی دەدەین یاخود ڕوودەدات دروست دەبێت نموونە: دوكەڵ ، پیاز ، یاخود ڕەشەبا لەم كاتەدا ئەو فرمێسكەی كە دەڕژێندرێت چاوەكان پاك دەكاتەوە.

2. فرمێسكی سۆزداری: مرۆڤ كاتێك تووشی حاڵەتی سۆزداری دەبێت وەكو كاردانەوەیەك بۆ ئەو دۆخە سۆزداریەی كە هەیەتی فرمێسك لە چاوی دێتە خوارەوە.

3. ئەوەش كە لەلایەن جۆگەی فرمێسكەوە دەردەدرێت: شلەیەكی دژە بەكتریایە‌و دەوڵەمەندە بەپڕۆتین، یارمەتیدەرە لە هێشتنەوەی چاوەكان بە شێداری.
ئەمانەش كۆمەڵێك سوودی هاتنەخوارەی فرمێسكن لە چاوەكان:

1. كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر هێوركردنەوە‌و پشوودانی مرۆڤ.

2. كەمكردنەوەی هەستكردن بە ئازارو چاڵاكردنی هەستی خۆشی لە مرۆڤدا.

3. ژەهری لەش دەردەدات و قەلەقیش كەمدەكاتەوە، فرمێسك چەند هۆڕمۆنێكی قەلەقی تێدایە جگە لە چەند ماددەیەكی كیمیایی لە كاتی ڕشتنیان مرۆڤ ڕزگاری دەبێت لێیان.

4. بەكتریا لەناودەبات بەم هۆیەشەوە دەتواندرێت لە پاكردنەوەی چاوەكان سودی لێوەربگیرێت.

5. یارمەتی مرۆڤ دەدات كە بەئاسانی خەوی لێبكەوێت، چونكە دەردانی ئەو فرمێسكە مرۆڤ هێوردەكاتەوەو ئارامیشی پێدەبەخشێت.


كوردستانی نوێ‌

 

ئـ . كـ