دەزانی دڵ تووشی ئەم نەخۆشیەش دەبێت ؟؟

دوو شەممە, 19 شوبات 2018 07:28

 

 

پێشتر زانست بوونی نەخۆشییەكی درێژخایەنی وەك (دڵی شكاو) ی سەلـماندبوو، بەم دواییەش توێژەرەوەكان ئەوەیان سەلـماندووە حاڵەتێك هەیە بەناوی (دڵی شكاو) ەوە كە ئەنجامی تووشبوونە بەحاڵەتێكی دەروونی و ئەگەری چاكبوونەوەش لەوە مەحاڵە.

كاتێك مرۆڤ كەسێكی نزیكی یان خۆشەویستێكی لەدەستدەدات هەمیشە هەست دەكات كە دڵی شكاوە، زانستیش ئەوەی سەلـماندووە كە ئەو دۆخە دەروونییەی مرۆڤ دوای لەدەستدانی كەسە نزیكەكەكانی تووشی دەبێت، پشێوەییەكی درێژ مەودای كاری دڵە.

ئەمەش ئەوە دەردەخات كە دەستەواژەی (دڵی شكاو) ئەگەر تا سەردەمێك گوزارشتێكی شیعری جوان بووبێت، ئەوا ئێستا بە حاڵەتێكی دەروونی دادەنرێت كە بە (تاكۆتسۆبۆ) ناسراوەو ئەو زاراوەیەش لە وشەیەكی ژاپۆنییەوە سەرچاوەی گرتووە كە مانا وشەییەكەی ئەو تۆڕەیە بۆ ڕاوكردنی (هەشت پێ) بەكار دەهێنرێت، ئەمەش بۆ ناونانی ئەو حاڵەتی نەخۆشكەوتنەی ماسوولكەی دڵ بەكار دەهێنرێت كە لای ژنان لە دوای تەمەنی بێ ئومێدییەوە دەردەكەوێت‌ و لای ئەوانەش دەردەكەوێت كە بەهۆی خۆشەویستییەوە یان ماندووبوونەوە تووشیان دەبێت.

ئێستاش بەپێی توێژینەوەیەكی زانایانی زانكۆی (ئەبردین) ی سكۆتلەندا، قوربانیانی نەخۆشی درێژخایەنی (تاكۆتسبۆ) ڕەنگە دڵیان هەرگیز وەك حاڵی پێشوویانی لێ نەیەتەوە، چونكە دەركەوتووە (%90) ی ئەو نەخۆشانەی تووشی ئەو حاڵەتە بوون ژنانن كە تەمەنیان لە نێوان (75 - 58) ساڵدایەو ئەمەش ئەوە دەردەخات كە ژنان چەندە كاریگەردەبن لەكاتی لەدەستدانی ئازیزو خۆشەویستەكانیاندا.

ئەو نەخۆشییەش دەبێتە هۆی ئازاری سنگ‌ و هەناسە تووندی و ناڕێكی لە كاری سكۆڵەی چەپ و ڕوپۆشی دڵدا.

بەپێی بابەتێكی كوردستانی نوێ‌، هەر بۆیە ئەو توێژەرەوانە داوا دەكەن هەر كەسێك تووشی ئەو حاڵەتی دڵ شكانە دەبێت پێویستە سەردانی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ بكات بۆ ئەوەی بە زوویی حاڵەتەكەی دەستنیشان بكرێت و چارەسەری پێویست وەربگرێت.

 

ئـ . كـ