بۆ ئەوەی ئارەزووی خواردن بكەن، قەیسی بخۆن

سێ شەممە, 20 شوبات 2018 06:34

 

 

یەكێك لە چارەسەرە سروشتییەكانی پێست قەیسییە، كە بە میوەیەكی زۆر ئەكتیڤ بۆ جەستە ئەژمار دەكرێت.

بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە، كە میوەی قەیسی كاریگەری ئەرێنی بۆ سەر جەستە هەیەو دەبێتە مایەی چارەسەر بۆ نەخۆشییەكانی پێست و زیپكە.

قەیسی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (A) كە رێگرە لەبەردەم كەموكورتی پێست و بەرگرییەكی بە سوودە بۆ پێست، جگە لەمەش قەیسی دژی هەڵوەرینی قژەو پێست نەرم دەكاتەوە، هەروەها بە سوودە بۆ نەبوونی یان كەم بوونی خوێن لە لەش، هەروەها بەهێزكردنی بینین و چاڵاككردن و بەهێزكردنی دەزگای بەرگری لەش دژی نەخۆشیەكان و هەروەها بەهێزكردنی تواناو چاڵاكیەكانی جگەر، جگە لەمەش یارمەتیدەرە بۆ كردنەوەی گەدە بۆ خواردن و بەرگری دەكات دژی میكرۆبەكان لە لەش.

 

ئـ . كـ