رۆنی زەیتون بۆ 12 كاری گرنگ بەكاردێت

سێ شەممە, 20 شوبات 2018 06:42

 

 

بەهۆی تایبەتمەندی ڕۆنی‌ زەیتون كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (K) ی‌، كە بەشێوەیەكی‌ گشتی‌ لە گەڵای‌ سەوزدا هەیە‌و لەناو مادەی‌ كلۆرۆفیلدایە، ئەو ڤیتامینە هاوكارە لە مەیینی‌ خوێن ‌و هاوكاری‌ جەستەش دەكات لەسوود وەرگرتن لە مادەی‌ كالیسیۆم ‌و دەبێتە هۆی‌ پتەوبوونی‌ ئێسكەكان.

بەگشتیش سوودەكانی زەیتون و رۆنی زەیتون بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. رۆنی‌ زەیتون جەستە بەدوور دەگرێت لەتوشبوون بە هەوكردن.

2. دەبێتە هۆی‌ كەمكردنەوەی‌ چەوری‌‌ و ڕێژەی‌ كۆلیسترۆڵ لەگەدە‌و ریخۆڵەكاندا، ئەگەر لەگەڵ لیمۆ بخورێت، رۆژی‌ (3) كەوچكی‌ چێشت لەگەڵ (7) لیمۆی‌ ترش.

3. هاوكارێكی‌ باشیشە بۆ دروستكردنی‌ جۆرە ئەنزیمێك لە پەنكریاسدا كە گەردەكانی‌ چەوری‌ تێكدەشكێنێت.

4. هەر جێگایەكت ئازاری‌ هەبێت یان سوتا بێت، بەزەیتی‌ زەیتون چەوری‌ بكە رۆژی‌ (3) جار بۆ ماوەی‌ (41) رۆژ ئازار‌و سوتاویەكەی‌ نامێنێت.

5. رۆژی‌ (7) دەنك زەیتون بخورێت، كرمی‌ سك دەكوژێت.

6. ئاوی‌ زەیتون‌ و خوێیاوەكەی‌ پوك پتەو بەهێز دەكات ئەگەر بۆ ماوەی‌ (15) ڕۆژ بەكار بهێنرێت.

7. ئەم زەیتە بۆ منداڵان زۆر باشەو‌ هێزی‌ بەرگری ‌‌و ئێسقانەكانیان بەهێز دەكات.

8. زەیتی‌ ئەم درەختە بریتییە لە ڤیتامین (A) بۆیە یارمەتی‌ كۆرپەلە بوون دەدات.

9. رۆنی‌ زەیتون بكرێتە چاو بینایی‌ چاو بەهێز دەكات ئاوی‌ چاو ڕادەگرێت.

10. رۆنی‌ زەیتون گەرم بكە‌و لەشوێنی‌ پێوەدانی‌ دووپشكی‌ بدە ئازاری‌ ناهێڵێ‌.

11. زۆر بەسوودە بۆ پەڵەی‌ دەم ‌و چاو ئازاری‌ گوێ ‌‌و چاو.

12. چەور كردنی‌ مووی‌ سەر بە ڕۆنی‌ زەیتون لەسپی‌ بوون‌ و هەڵوەرین دەیپارێزێ‌.

 

ئـ . كـ