ئەم هەڵانە بكەن بەرگری جەستەتان دادەبەزێت

پێنج شەممە, 22 شوبات 2018 07:35

 

 

كاتێك بەرگری جەستەی مرۆڤ لاواز دەبێت، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی زیاد دەكات، بۆ ئەوەش باشتر وایە لەم هەڵانە دووربكەونەوە.

1. دانیشتن بۆماوەیەكی زۆر بەتایبەتی لەكاتی كاركردندا، چونكە دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی سووتانی چەوری زیاددەی جەستەو ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت.

2. بەردەوام خواردنی ژەمە خێراكان و بسكیت و شیرینی و خۆراكە بەستووەكان.

3. لەكاتی خەوتندا جەستە بڕی پێویست پێكهاتەی میلاتۆنین دروست دەكات و بەمەش خرۆكە سپیەكانی خوێن لەجەستەدا چاڵاك دەبن، نەخەوتن بەبڕی پێویست دەبێتە هۆی لاوازبوونی كۆئەندامی بەرگری جەستەی مرۆڤ.

4. نائارامی دەروونی بەشێوەیەكی بەردەوام دەبێتە هۆی تێكچوونی دەردانی ڕێژەی هۆرمۆنەكانی جەستەی مرۆڤ، بەمەش بەرگری جەستە لاواز دەبێت.

 

 

ئـ . كـ