ئەگەر دەتانەوێت مێشكتان سەلامەت بێت، ئەم 6 خواردنە مەخۆن

هەینی, 23 شوبات 2018 06:48

 

 

هەمووان باس لە خواردنی تەندروست دەكەن بۆ دابەزاندنی كێش، بەڵام لەهەمانكاتدا هەندێك جۆری خواردن زیان بە خانەكانی مێشك دەگەیەنێت و چاڵاكیەكانی دوادەخات، بەتایبەت لەرووی زیرەكیەوەو دەبێت كەم بكرێتەوە.

ئەم خواردنانەش بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. خواردنە خێراكانی وەك پیتزاو هەمبەرگر، چونكە بڕێكی زۆر ماددەی زیان بەخشی تێدایەو كاریگەری دەكاتە سەر كیمیای مێشك، تووشی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی دەكات.

2. گۆشتە ئامادەكراوەكان كە بڕێكی زۆر نیتراتی سۆدیۆم و پێكهاتەی زیانبەخشی تری تێدایە، كە دەبێتە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەو زیان گەیاندن بە خانەكانی مێشك.

3. ماسی تونا نابێت لە هەفتەیەكدا سێ جار زیاتر بخورێت، چونكە جۆرەها چەوری و پرۆتین و فۆسۆفۆرو پۆتاسیۆم و پێكهاتەی بەسوودی تێدایە، بەڵام لەهەمانكاتدا رێژەیەكی زۆر جیوەی تێدایە كە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دروستكردنی گرفت بۆ یادگاری مێشك.

4. ئەو خواردنانەی چەوری تێیان گۆڕاوە، وەك چیپس و شیرینی و پسكیت، چونكە كاریگەری لەسەر یادگای مێشك هەیەو تووشی بیرچوونەوە دەبێت.

5. ئەو خواردنانەی سوردەكرێتەوەو زەیت و چەوری زۆرە، چونكە خانەكانی مێشك دەشێوێنێت.

6. خوێ، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ناچاڵاكبوونی لەش، بەجۆرێك هەست بە شەكەتی دەكەیت و مێشك توانای سەرنجی نامێنێ.

 

 

ئـ . كـ