نهێنییەكانی سەیری خواردنی پیاز بزانن !!

هەینی, 02 ئازار 2018 08:26

 

 

توێژینەوە لەسەر سوودە لەبن نەهاتووەكانی سەوزەو میوەكان بەردەوامیان هەیە، دەركەوتووە كە خواردنی پیاز سوودێكی زۆری بۆ جەستە هەیە.

توێژینەوەیەك دەریخستووە، كە پیاز سوودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەوكردنی لووت بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە جیوبیان هەیە.
هەروەها ئەوەش روونكراوەتەوە، كە پیاز یەكێكە لەو خواردنانەی كە رێگری دەكات لە توشبوونی مرۆڤ بە جەڵتەی خوێن، چونكە پیاز دەوڵەمەندە بە مادەی (گلۆكۆزین) ئەم مادەییە هاوشێوەی مادەی ئەنسۆلینە كە كاریگەری هەیە لەسەر ڕێكخستنی شەكر لە خوێندا، جگە لەمەش دەبێتە هۆی پاراستنی ئێسكەكان لە داخوران و زوو شكان.

 

ئـ . كـ