زانیوتانە بیبەر بۆ چ نەخۆشییەك سوودی هەیە ؟؟

هەینی, 02 ئازار 2018 08:53

 

 

یەكێك لەڕێگە چارەسەرییەكانی تووش بوونی مرۆڤ بەنەخۆشی ئاوی سپی، ئەوا خواردنی سەوزو میوەكانە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە، كە خواردنی بیبەر كاریگەری باشی هەیە لەسەر ئەوانەی تووشی نەخۆشییەكانی ئاوی سپی چاو هاتوونە.

بیبەر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C) دەبێتە هۆی پاراستنی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی بەتایبەتی دوورخستنەوەی چاو لە توش بوون بە نەخۆشی ئاوی سپی و لاواز بوونی بینین.

بە وتەی پزیشكان بیبەر چاو دەپارێزێت لە ئاوی سپی و هەروەها تۆڕی چاو باشتر دەكات و چاڵاكتری دەكات، لە هەمان كاتدا پارێزگاری دەكات لە چاو دژی نەخۆشیەكانی ترو هەروەها تووش بوون بە كەم و كورتی بینین و چاو كزی.

 

ئـ . كـ