ئەم كەسانە ترێ‌ بخۆن

هەینی, 02 ئازار 2018 09:02

 

 

زۆرجار لە توێژینەوەكان ئاماژە بەخواردنی ترێ‌ كراوە وەك چارەسەر بۆ زۆرێك لەنەخۆشییەكان.

توێژینەوەیەكی پزیشكی دەریخستووە، كە خواردنی ترێ رێگری دەكات لە تووش بوونی مرۆڤ بە چەندین نەخۆشی، هەروەها پزیشكەكان ئەوەیان روونكردۆتەوە كە ترێ دەوڵەمەندە بە جۆرە تێكەڵێكی سروشتی كە وەك مادەیەكی دژە نەخۆشیەكان وایە.

لەلایەكی تر پزیشكەكان ئەوەیان روونكردۆتەوە، كە ئەو تێكەڵە ناسراوە بە (ریزفر ترارول) كە رێگری دەكات لە تووش بوونی مرۆڤ بە نەخۆشیەكانی مێشك و بەتایبەتی نەخۆشی زەهایمەر.

لەلایەكی تر ئاماژەیان بەوەدا كە ئەم تێكەڵە رێگری دەكات لە تووش بوون بە نەخۆشی شەكرە، هەروەها مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوەو بەرگری لە دڵیش دەكات.

 

 

ئـ . كـ