ژەهری دووپشك بۆ ئەم نەخۆشییە سوودی هەیە

هەینی, 02 ئازار 2018 12:19

 

 

زانایانی بواری تەندروستی رایدەگەیەنن، لەوانەیە نەخۆشی هەوكردنی جومگەكان لە رێگای بەكارهێنانی ژەهری دووپشكەوە چارەسەر بكرێت.

زانایانی كۆلێژی بایلۆری ئەمریكی رایانگەیاند: ئەو ماددە كیمیاوییەی لە نێو كلكی دووپشدا هەیە، لە توانایدا هەیە نەخۆشی هەوكردنی جومگەكان بەبێ هیچ كاردانەوەكی لاوەكی كەم بكاتەوە.

لەمبارەیەوە (كریستین بیتۆن) پرۆفسیۆر لە بواری فیزیا لە كۆلێژی بایلۆر روونیكردۆتەوە، ئەو تاقیكردنەوانەی لەسەر مشك ئەنجام دراون دەریخستووە كە ژەهری دووپشك لە توانایدا هەیە كە رێگری لە تەشەنەكردنی نەخۆشی جومگەكان بكات.

ئەو پرۆفیسۆرە هۆشداری ئەوەشیداوە، كە نابێ هەموو ژەهرەكە بەكاربهێنرێت، چونكە مەترسییەكی زۆری لەسەر تەندروستی كەسە نەخۆشەكە دەبێت.

 

 

ئـ . كـ