بۆ چارەی 6 نەخۆشی ، جۆ بخۆن

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 06:10

 

 

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی ئەوەی روونكردۆتەوە، جۆ یەكێكە لەو خۆراكانەی كە پارێزگاری لە دڵ دەكات و دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی دڵ لە جۆرەكانی نەخۆشی.

پزیشكەكان ئەوەیان روونكردۆتەوە، رێژەی خۆراك لە جۆدا زۆرەو ئەوەش دەبێتە مایەی ئەم سوودانەی خوارەوە.

1. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (A) ی كە توانایەكی باشی هەیە لە رێكخستنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

2. پارێزگاری لە دڵ دەكات دژی نەخۆشیەكان.

3. سوڕی خوێن چاڵاكتر دەكات.

4. هەوكردن كەم دەكاتەوە.

5. ئازارو ئێشی سنگ ناهێڵێت.

6. هاوكار دەبێت لە هەڵمژینی مادە كیمیاویە زیان بەخشەكان لەلەشدا.

 

ئـ . كـ