هەنگوینی هەژاران چارەی زۆر نەخۆشی دەكات

یەک شەممە, 04 ئازار 2018 06:15

 

 

پسپۆرەكانی بواری خۆراك باسیان لەوەكردووە، كە سیر وەك هەنگوین وایە بۆ هەژاران لە ژێر رۆشنایی ئەم گوتەییە پسپۆران و پزیشكەكان سودەكانی سیرو پیازیان دەست نیشان كردوەو پێیان وایە كە ئەم دوو مادەیە كاریگەری زۆر باشیان هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی مرۆڤ لە دەیان نەخۆشی جۆراوجۆر.

هەروەها پزیشكەكان ئاماژەیان بەوەداوە، كە سیر دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێن و هەروەها دابەزاندنی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و هەروەها بەرگری دەكات لە زۆرێك لە ڤایرۆسەكان.

هەروەها سیر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C B6) كە ئەم جۆرە ڤیتامینانە پارێزگاری لە دڵ دەكەن دژی نەخۆشی.

لەلایەكی تر ئەوەیان روونكردۆتەوە، پیاز دەوڵەمەندە بە چەند مادەیەك یەكێك لەو مادانە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین لە خوێن و بۆیە زۆرێك لە توێژینەوە جیهانیەكان ئەوەیان سەلـماندووە، پیاز دەبێتە هۆی رێگرتن لە جۆرەها هەوكردن لە هەمان كاتدا قۆڵۆن دەپارێزێت لە تووش بوون بە نەخۆشی و تووش بوون بە شێرپەنجە.

 

ئـ . كـ