نهێنییەكانی خواردنەوەی شەربەتی ترێتان زانیوە

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 06:38

 

 

توێژینەوەیەك دەریخستووە، كە خواردنەوەی شەربەتی ترێ گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی پاراستنی لە زۆر نەخۆشی. 

پزیشكەكان ئەوەیان روونكردۆتەوە، كە شەربەتی ترێی رەش دەوڵەمەندە بە مادەی (ریسفیراترول) ئەم مادەیە كاریگەری دەبێت لەسەر كەم كردنەوەی پلەكانی گەرمی نێو لەش و هەروەها كەم كردنەوەی رێژەی چەوری و كۆلیسترۆل لە خوێن.

جگە لەمەش دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی پەستانی خوێن و رێژەی شەكر لە خوێن هەروەها مرۆڤ دەپارێزێت لە تووش بوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم و كاریگەریشی هەیە بۆ بەرز كردنەوەی خوێن لەو كەسانەی ڕێژەی خوێنیان كەمە، هەروەها جۆرەكانی شێرپەنجە، هەروەها سەرچاوەی دابین كردنی وزەو توانایە بۆ لەشی مرۆڤ.

 

ئـ . كـ