بە دوو خواردن، چەوری خوێنت دابەزێنە

دوو شەممە, 05 ئازار 2018 07:45

 

 

هۆكاری بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا زۆرن كە هەندێكیان پەیوەستن بە جۆری خۆراك و هەندێكیان دەگەڕێنەوە بۆ مێژووی بۆماوەیی خێزان، بەڵام ئەوانەی كە پێویستە مرۆڤ خۆیان لێ بەدوور بگرێت ئەو جۆرە خواردن و خۆراكانەن كە دبنە هۆی زیادبوونی رێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێن ئەمەش مەترسی تووش بوونی چەند نەخۆشی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە.

خواردنی رۆنی سروشتی و وەك زەیتی زەیتوون و بادەم ئەمانە دەبنە هۆی كەم كردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵی زیان بەخش لەلەش و سوود گەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ.

هەروەها كەم كردنەوەی گۆشتی چەورو شیری بە چەوری و ئەو مادانەی كە رێژەی چەوریان زۆرە ئەوا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی و بەرزبوونەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵی زاین بەخش لە لەش.

هەروەها دابەزاندنی كێشی لەش لە رێگەی ئەنجامدانی وەرزشی رۆژانەو بەردەوام و دووركەوتنەوە لەو خۆراكانەی كە رێژەی چەوریان زۆرە كە دەبنە هۆی قەڵەوی هۆكارێكە بۆ كەم كردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێن ئەمەش مرۆڤ دەپارێزێت لە توش بوون بە جۆرەكانی نەخۆشی، هەروەها خواردنی هێلكە، چونكە هێلكە فاكتەرێكە بۆ كەم كردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ و هیچ جۆرە چەوریەكی تێدا نیە.

 

 

ئـ . كـ