ئەگەر ئەم نەخۆشیانەت هەیە بیبەری رەش بەكارمەهێنە

چوار شەممە, 07 ئازار 2018 08:06

 

 

بەهۆی ئەو پێكهاتە گرنگانەی كە لەهەریەكە لە لیمۆو خوێ و بیبەری ڕەشدا هەیە هەر لەكۆنەوە بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشی بەكارهێندراون.

هەراسان بوونی بەردەوام بەدەست هەڵامەت و بەهۆی گۆڕانكاری كەشووهەواوە دووچاری نەخۆشیە ڤایرۆسیەكان دەبین، پێویستمان بەبەهێزبوونی كۆئەندامی بەرگری هەیە، دەتوانین سوود لە لیمۆو خوێ و بیبەری ڕەش لە چارەسەركردنی ئەم نەخۆشیانەو چەند نەخۆشیەكی دیكەش وەربگرین:

1. نەهێشتنی ئازاری گەروو : خوێ و بیبەری ڕەش بكەرە كەوچكێك لە ئاوی لیمۆی گەرمەوە ئەم سێ پێكهاتەیە پاككەرەوەیەكی زۆر بەهێزو دژە میكرۆبن.

2. ئەگەر لەوانەبی حەز بە بیبەر ناكەیت ئەوا دەتوانیت دارچینی بەكاربهێنیت.

3. وەستانی خوێنبەربوونی لووت: ئاوی لیمۆی ترش لەتوانایدایە خوێن بەربوونی لووت بوەستێنێت.

4. پێویستە بەم شێوەیە بەكاربهێندرێت: لۆكە بكرە ناو ئاوی لیمۆكەوەو بیدە لەو شوێنەی كە دووچاری خوێن بەربوون بووە، بەهۆی بوونی تایبەتمەندی دژە بەكتریا خوێن بەربوونەكە دەوەستێنێت.

5. چارەسەری ئازاری ددان دەكات: تایبەتمەندی دژە بەكتریاو دژە هەوكردنیان تێدایە، هەروەها ئازار شكێنیشە، بڕێكی یەكسان لە هەریەكە لە خوێی دەریای زبر لەگەڵ بیبەری ڕەشدا تێكەڵ بكە لە پاشاندا چەند دڵۆپێك لە ئاوی بۆ زیادبكە هەتا دەبێت بە هەویرێك بۆ ماوەی چەند خولەكێك لەسەر ددانت دایبنێ و ئەمە چەند ڕۆژێك دووبارەبكەرەوە بەم شێوەیە دەبینین ئەنجامێكی باشی دەبێت لە نەهێشتنی ئازاری ددانەكەدا.

6. یارمەتی دابەزانی كێشی زیادەی لەش دەدات: ئاوی لیمۆ هەتا پلەی كوڵان باش بكوڵێنە لە دواییدا هەندێك لە بیبەری هاڕاوەی بۆ زیاد بكەو كەوچكێكیش لە هەنگوینی بۆ زیادبكە لە دواییدا بیكەرە ناو قۆریەكەوەو سێ كوپ ئاوی بۆ زیادبكەو وازی لێبهێنە، ڕۆژانەو بۆ ماوەی (10) ڕۆژ لە پێش ژەمەكانی خواردن بیخۆرەوە، ئەو كەسانەش كە دووچاری هەوكردنی گەدە یاخود برینی گەدە یاخود مایەسیری بوون پێویستە بیبەرە ڕەشەكەی لەگەڵدا بەكارنەهێنن.

 

 

ئـ . كـ