لەبارەی شیری بزن ئەمانە بزانن

سێ شەممە, 13 ئازار 2018 07:54

 

زۆرێك لە ڤانە بەڕێزەكان لە ڕێگەی نامەوە پرسیاریان ئاراستە كردوم دەربارەی شیری بزن بۆ منداڵ بۆیە بە پێویستم زانی ئەم ڕونكردنەوە بنوسم..

شیری دایك باشترین سەرچاوەی مادە خۆراكیەكانە بۆ منداڵەكەت كە پێویستە بەلایەنی كەمەوە لە شەش مانگی یەكەمدا منداڵ شیری دایك وەربگرێت بڕی تەواوی هەموو ئەو مادە خۆراكیانەی تێدایە كە پێویستە بۆ گەشەی منداڵ و گەورە بوونی، هەرچەندە ئەگەر دایك نەتوانێت شیر بدات بە منداڵەكەی لە شەش مانگی یەكەمدا، ئەوا شیری بزن شوێنگرەوەیەكی گونجاوە، چونكە هەموو ئەو مادە خۆراكییانەی تێدایە كە لە شیری دایكدا هەیە، جۆری شیری بزن كە رێخۆڵەی منداڵ زۆر بە ئاسانی دەتونێت هەرسی بكات، دەوڵەمەندە بە گشت فیتامینەكان، كانزاكانی تێدایە، بڕی تەواوی پێكهاتە سەرەكیەكانی ترشە چەورییە ناتێرەكانی (DHA & AA) ی لەگەڵ هەموو پڕۆ بایۆتیكەكانی لە خۆ گرتووە، ئەم سێ پێكهاتەیە یەكێكن لە هەرە مادە گرنگاكانی كە لە شیری دایكدا هەیە لەهەمان كاتدا لە شیری بزن دا هەیە كە پێویستن بۆ گەشەی دەماری و بەرزبوونەوەی ئاستی زیرەكی منداڵ، هەروەها مادەی هەرسكەری (OPO) ی تێدایە كە پێویستە بۆ هەرسكردنی چەوری ناو شیرەكە، شیری بزن دڵنیات دەكاتەوە كە بەرخۆڵەكەت هەموو ئەو پێكهاتەو مادە خۆراكیانە وەردەگرێت كە پێویستە بۆ گەشەكردن و درێژ بوونی باڵا، ڕێژەی كالیسیۆم لە شیری بزندا زیاترە لە ڕێژەی كالیسیۆم لە شیری مانگادا بۆیە بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە كێشەی ئێسقانیان هەیە، هەروەها دەوڵەمەندە بەسۆدیۆم و پۆتاسیۆم و ڤیتامین (B12)، پەرداخێك شیری بزن (%35) كالیسیۆمی تێدایە، شیری بزن ڕێژەیەكی باش ئاسن و سلینیۆمی تێدایە بۆ پاراستنی كۆئەندامی بەرگری بەسوودە، هەروەها بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی جومگەكان بەسوودە، هەروەها ئەو منداڵانەی هەستیاری یان هەیە بەرامبەر شیری مانگاو پرۆتینی شیری مانگا شیری بزن بەكار بێنن، چونكە ئاسان هەرس دەبێت زۆر سوود بەخش و تەندروستە.

لەشكر حەمید - ئەندازیاری خۆراك

 

ئـ . كـ