بۆ پیاوان، بۆ چاڵاك بوون لەم 10 خواردنە دووربكەونەوە

چوار شەممە, 04 نیسان 2018 06:20

 

 

دامەزراوە جیهانییەكان لەسەر فشاری پیاوان بۆ كێشەی سەرجێیی كۆمەڵێك تاقیكردنەوەیان ئەنجامداوە.

دواجار گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی كە كۆمەڵێك هۆكار هەن پاڵنەرن بۆ ئەوەی پیاوان لەكاتی سەرجێیی كردن تووشی گرفت ببن، بۆ ئەو مەبەستە داوایان كردووە خۆیان لە (10) خواردن و خواردنەوە بپارێزن.

1. خواردنەوەی كهول.

2. كاربۆهێدراتی چاككراو وەك بسكویت، مەعكەرۆنی، نانی ئاردی سپی.

3. شیكۆلاتەو شیرینی كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی رژێنەری تستوستیرۆن.

4. نەعنا هەمان كاریگەری نەرێنی هەیە.

5. بەرهەمەكانی سۆیا وەك شیری سۆیاو تۆفۆ.

6. رۆبیان بەهۆی بەكارهێنانی مەوادی پارێزەر رژێنەری ئەسترۆجین كەم دەكاتەوە.

7. گەنمەشامی ئامادەكراو بە مایكرۆ لە ماوەیەكی دوورودرێژدا دەبێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.

8. خۆراكی سوورەوەكراو.

9. خواردنەوەی گازی بەتایبەتی ئەوانەی كەم كالۆرین.

10. شیرەمەنی و پەنیر.

 

ئـ . كـ