لەبەر 4 هۆكار سیقەتۆرە بخۆن

پێنج شەممە, 19 نیسان 2018 08:06

 

 

سیقەتۆرەی مریشك لەگەڵ ئەوەی كەسانێكی زۆر نایخۆنن بەڵام كۆمەڵێك سوودی تەندروستی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە. 

1. سەرچاوەیەكی دەوڵەمەند بە ئاسن و ڕۆڵێكی گرنگیش دەگێڕێت لە چارەسەركردنی كەم خوێنی، لەپاڵ بوونی ئاسن هەریەكە لە مەگنسیۆم و زینك و پۆتاسیۆم و فۆسفۆریشی تێدایە.

2. ئەو ڕیشاڵە خۆراكیەش كە تێدایەتی یارمەتی ئاسانكردنی كرداری هەرس دەدات.

3. مێشك چاڵاك دەكات، وا دەكات كۆئەندامی دەمار بە شێوەیەكی چاڵاك كارەكانی بەجێ بهێنێت.

4. ڕێژەی چەوری زۆر كەمە، بۆیە دادەندرێت بە ژەمێكی زۆر باش بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كێشیان دابەزێنن.

 

 

ئـ . كـ