لەگەشت و سەیرانەكان ئەمانە مەخۆن

هەینی, 20 نیسان 2018 07:12

 

لە بەهاراندا خەڵك زیاتر حەز بە گەشت و سەیران دەكات و ئامادەكاری بۆ دەكات، بەڵام پێویستە بزانین هەندێ لەو خۆراكانەی كە بەكاردەهێنرێت دووچاری قەڵەویمان دەكات.

ئەو خۆراكانەش بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. چەرەزات: ئەمە لە گروپی پڕ كالۆرییەكانەو هەندێ كەس پێی خۆشە لە سەیراندا بڕێكی باش بخوات ئەمەش هەڵەیە.

2. خواردنی شیرینی هەڵە‌یەكی گەورەیە بۆ نموونە، پاقلاوە یان كێك یاخود جۆرەكانی تری شیرینی، ئەمانە هەمووی شەكرو ڕۆن و نیشاستەی تێدا بەكاردێت، ئەگەر هەست ئەكەی و حەزت بە خواردنی شیرینیە ئەوا هەوڵ بدە هەنجیری ووشك كراو یان كشمیش و مێوژ كە شەكری سروشتی تێدایە بەكاربهێنیت.

3. هەوڵ بدە ئەگەر دوو جۆر میوەت خوارد یەكی لە سێ دانە زیاتر نەبێت.

4. بەپێی ئەوەی لە ڕۆژانی پشوو خەڵك درەنگ لەخەو هەڵئەستێت ئەوكات خواردنی ژەمەكان تێك دەچێت و لە كاتی خۆیدا ناخورێت، لەم كاتانەدا هەوڵ مەدە فاست فوودو خواردنی سوركراوە بخۆیت.

5. خواردنەوەی ساردی و خواردنەوە گازییەكان كە زۆرترین جار لە نەورۆزو گەشتەكاندا بەكاردەهێنرێت، لەجێگەی ئەمانە دۆو ماستاو بخۆنەوە.

6. زۆرخواردنی گۆشت بە نانەوە یان دۆڵمەی چەور لە خواردنە سەرەكیەكانت نەبێت.

 

 

ئـ . كـ