بۆ خواردنی پیاز، رەچاوی ئەم 6 خاڵە بكەن

شەممە, 21 نیسان 2018 05:59

 

 

لە كوردەواری وتراوە، بەیانیان خۆت پیاز بخۆن نیوەڕۆیان بیدە بە خۆشەویستانت و ئێوارانیش بۆ دووژمنەكەت، لەكۆنەوە پیاز بۆ چارەی زۆر نەخۆشی بەكارهێندراوە، بەڵام پێویستە ئەوانەی زۆر ئارەزووی پیاز خواردن دەكەن رەچاوی چەند خاڵێك بكەن، چونكە خواردنی پیاز بۆ چەند كەسێك پێویستی بە خۆپارێزی هەیە.

ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكانی هیندستان دەریخستووە، ئەو فرمێسكانەی بەهۆی چنینی پیازەوە لە چاوی مرۆڤ دێنە خوارەوە زیانیان هەیە بۆ چاو، بەتایبەتیش بۆ ئەوانەی كێشەی وشك بوونەوەی چاویان هەیە، هەروەها دەشبێتە هۆی هەوكردنی خانەكانی چاوو تەنانەت هۆكارێكیشە بۆ داخورانی رەشێنەی چاو.

بۆیە بە شێوەیەكی گشتی پێویستە رەچاوی ئەمانەی خوارەوە بكرێت:

1. زۆر خواردنی پیاز سك دەئاوسێنێت و كاربۆهیدراتی بەرز دەكاتەوە.

2. بە زۆر خواردنی پیاز هەست بە سووتانەوەی گەدە دەكەیت.

3. بۆ زۆر كەس هەستیاری دروست دەكات، چاوی و پێستی سوور دەكاتەوە.

4. تەمەڵت دەكات و چاڵاكیت ناهێڵێت.

5. بۆنی دەم ناخۆش دەكات.

6. ئەو كەسانەی نەخۆشی برینداری گەدەیان هەیە، خواردنی پیاز تووشی ڕشانەوەو هێڵنجیان دەكات.

 

 

 

ئـ . كـ