پاشەكەوتی مووچەی یەكەی پاسەوانی دەستكاری دەكرێت

دوو شەممە, 23 نیسان 2018 04:10

 

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بەبڕیاری سەرۆكی حكومەت، بڕی دوو ملیار دیناری مانگانەی تەرخان كرد بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی دەستكاریكردنی بڕی پاشەكەوتی موچەی یەكەكانی پاسەوانی.

كۆتایی مانگی رابردوو لەگەڵ دەستكاریكردنی بڕی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەراندا، دەستكاریكردنی مووچەی وەزارەتەكانی ناوخۆو پێشمەرگە دواخرابوو، دواتر وەزارەتی دارایی رایگەیاند، مانگانە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە (12) ملیار دینارو بۆ وەزارەتی ناوخۆش (10) ملیار دینار زیاد كرا، بەڵام ئەم بڕیارانە پاسەوانانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی نەگرتبووەوە، لە كاتێكدا بڕی (%60) ی مووچەكانیان پاشەكەوت دەكرا.

لەلایەن خۆشیەوە وەزیری دارایی رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕی دوو ملیار دینار بۆ وەزارەتی ناوخۆ زیاد كرا، بەمەبەستی باشكردن و دەستكاریكردنی بڕی پاشەكەوتی موچەی پاسەوانان.

 

 

ئـ . كـ